زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان

2024-07-30

خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆمان ئاگادار دەکەینەوە کە وەرزێکی نوێدا پرۆگرامی نێودەوڵەتی(Global Solutions Conversations) دەست پێدەکات.

پرۆگرامی GSC پرۆگرامێکی نێودەوڵەتیە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرپەرشتی دەکات و لەلایەن ڕێکخراوی( IREX)ەوە بەڕێوەدەبردرێت.

پرۆگرامەکە ماوەی شەش هەفتە دەخایەنێت و تێیدا خوێندکارانی وڵاتانی عێراق، ئوردن و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشێوەی ئۆنلاین گفتووگۆی کێشەکانی هەردوولا دەکەن و بە کلتور وشێوازی ژیانی یەکتر ئاشنا دەبن.

لە کۆتایی پرۆگرامەکەدا خوێندکار دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی تایبەتی پرۆگرام کە بڕوانامەیەکی بڕواپێکراوی نێودەوڵەتیە.

لە ئێستادا خوێندکارانی هەموو بەش و کۆلێجەکان بێ جیاوازی دەتوانن لەڕێگەی ئەم فۆرمەی خوارەوە خۆیان تۆماربکەن.

تێبینی/خوێندکار پێویستە زمانی ئینگلیزی بەباشی بزانێت ھەروەھا خوێندکاری زانکۆی گەرمیان بێت.

دوا کات بۆ خۆ تۆمارکردن:  ٢٠٢٤/٨/١٥

بۆ خۆ تۆمار کردن سەردانی لینکی خوارەوە بکە:

کلیک بکە

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024