زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانكۆی گه‌رمیان دوو به‌رگی ئینسایكلۆپیدیای گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه‌

2024-07-29

لە ھەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی گەرمیان تایبەت بە خزمەتکردنی گەرمیان و بەرەوپێش چونی بواری زانستی دوای ھەوڵێکی زۆر توانرا دوو به‌رگی ئینسایكلۆپیدیای گه‌رمیان بەچاپ بگەیەنرێت.

دوای پێکھێنانی لیژنەکانی تایبەت بە ئامادەکردنی ئینسایكلۆپیدیای گه‌رمیان لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان لەکەسانی پسپۆڕ و تایبەتمەند بەمەبەستی کۆکردنەوە و بە ئەرشیف کردنی ته‌واوی بوار و لایه‌نه‌ جیاوازەکانی گەرمیان توانرا بەشی یەکەمی پرۆژەکە کە پێک دێت لەدوو بەرگ تەواو بکرێت و ئامادەی بەچاپ گەیاندنبێت.

لەوبارەیەوە (پ.د.دارا حەمید) سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری ئینسایكلۆپیدیای گه‌رمیان بە ماڵپەری زانکۆی گەرمیانی ڕاگەیاند؛ دوای زیاتر له ‌10 ساڵ كاركردن و دروستبوونی ئاسته‌نگی زۆر به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌، كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پرۆژه‌كه‌ هه‌بوو ،به‌ڵام لیژنەکانی تایبەت بەو ئینسایكلۆپیدیایە دواجار و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا توانرا دوو به‌رگی ئینسایكلۆپیدیاكه‌‌ تایبه‌ت‌ به‌ جوگرافیای گه‌رمیان بەم زوانە بڵاو ده‌بێته‌وه‌، ئاماژەی بەوەشکرد به‌رگه‌كانی ئینسایکلۆپیدیاکە نزیكه‌ی 700 لاپه‌ڕه‌ن‌ و ‌ ده‌یان بابه‌تی  ئه‌كادیمی، گشتی، هه‌مه‌ڕه‌نگی تایبه‌ت به‌ جوگرافیای گه‌رمیان له‌خۆده‌گرن، وه‌ك: سنووری گه‌رمیان، سروشتی گه‌رمیان، دانیشتووانی گه‌رمیان، شاره‌كانی گه‌رمیان، ئاووهه‌وای گه‌رمیان، پیشه‌كانی گه‌رمیان، كانزا و سه‌رچاوه‌ ئابووری و ئاوییه‌كانی گه‌رمیان، ده‌شت و به‌رزایی و شاخه‌كانی گه‌رمیان و ده‌یان بابه‌تی تر، زۆرینه‌ی بابه‌ته‌كانیش دیكۆمێنت و وێنه‌ی له‌گه‌ڵدایه،

سەرۆکی لیژنەی ئامادەکردنی ئینسایکلۆپیدیای گەرمیان ھیوای خواست کە بتوانن و به‌رده‌وام بن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رگه‌كانی تری ئینسایكلۆپیدیای گه‌رمیان لە داھاتوودا.‌  

ئینسایکلۆپیدیای گەرمیان، پرۆژه‌یه‌كی گرنگی زانكۆی گه‌رمیانه‌ و ته‌واوی بوار و لایه‌نه‌كانی مێژوو، جوگرافیا و شارستانییه‌ت و شوێنه‌وار، زمان و ئه‌ده‌ب و كه‌لتوور، هونه‌ر و وه‌رزش له‌ گه‌رمیاندا له‌ خۆده‌گرێت.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024