زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕاگری کۆلێجی زانست دەستبەکاربوون

2024-07-28

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەممە ٢٨ـی تەموزی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی (پ.د.فەرھاد قادر)سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و (پ.د.عزالدین جمعە دەرویش)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی گۆڕانکاری لە دوو پۆستی ئیداری زانکۆ ئەنجامدرا.

ھەریەکە لە (پ.ی.د.محەمەد ئیبراھیم خەلیل)وەکو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.ی.د.عەدنان مەحمود صالح )وەکو ڕاگری کۆلێجی زانست دەستبەکاربوون.

سەرۆکی زانکۆ سوپاس و دەستخۆشی لە ھەریەکە لە (پ.ی.د. یادگار عەلی مەحمود) و (پ.د.عمر یونس) کرد  کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لەپۆستەکانیان خزمەتی زانکۆیان کردووە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کاروانی زانستییان.

ھەروەھا پیرۆزبایی لە ھەریەکە لە (پ.ی.د.محەمەد ئیبراھیم خەلیل) و (پ.ی.د.عەدنان مەحمود صالح ) کرد ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە پۆستەکانیان،ھەروەک داوای لێکردن بە گیانی بەرپرسیارێتی،دەستبەکاربوونیان لەخزمەت زانکۆ و بەرەوپێش چوونی زانستی زانکۆدا بخەنە گڕ.

سەرۆکی زانکۆ جەختی لەوەکردەوە کە پاڵپشت و پشتیوانی ھەردوو ناوبراو  دەبن بۆ سەرخستنی کارەکانیان و بەرەوپێش چوونی کەرتی خوێندنی باڵا لە گەرمیاندا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024