زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

خولێکی پێشکەوتوی بواری وێب دیزاین دەستی پێکرد

2024-07-21

ئەمرۆ سێشەممە ٢١ ی تەمموزى ٢٠٢٤  لە سەرۆکایەتى زانکۆمان بە ئامادەبوونی (پ.د.فەرھاد قادر) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان خوولێکى پێشکەوتووى بوارى وێب دیزاین دەستیپێکرد.

خولەکە ماوەی دووھەفتە بەردەوام دەبێت بۆ خوێندکاران و دەرچووانى بەشەکانى تەکنۆلۆجیاى زانیارى و زانستى کۆمپیوتەر و نێتۆورک و خوێندکارانى بەشى تەکنۆلۆجیاى 

زانیارى چەند زانکۆیەکى تر.

 لە دەستپێکی خولەکەدا سەرۆکی زانکۆی گەرمیان وتەیەکی پێشکەشکرد و سوپاسی ڕێکخەرانی خولەکەی کرد لە بەڕێوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار و ھەروەھا سوپاسی ڕێکخراوی ھاوکاری ئەڵمانی کرد کە ھەمیشە ھاوکاری زانکۆ بوونە لەئەنجامدانی چالاکیەکان. ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم خوولانە ڕۆڵێکى گرنگى دەبێت بۆ دەرچووان و خوێندکارانى زانکۆمان و شارەزاییەکى باشتریان پێ دەدات بۆ دۆزینەوەى هەلى کار لە بازاڕى کارى کوردستان. سەرۆکى زانکۆ ئەوەشى ڕاگەیاند کە ئەم خوولە لەچوارچێوى زنجیرە خوولێک دێت کە پێشوەخت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار گفتوگۆیان لەسەر کردوە و ڕەزامەندیان لەسەر داوە.

دواتر لە وتەیەکدا (م. محمد یوسف شکور) بەڕێوەبەری تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامارى زانکۆمان بەگشتى باسى خولەکەی کرد کە تیایدا بەشداربووان شارەزاى بەکارهێنانى تەکنیکە نوێیەکانى بوارى وێب دیزاین دەبن. بەڕێوەبەرى تەکنۆلۆجیاى زانیارى زانکۆمان کۆدکردنەوەى خوێندکارانى هەر سێ بەشى بوارى تەکنۆلۆجیاى زانکۆمان لە خوولێکى لەم شێوەدا بە گرنگ وەسف کرد بۆ بەستنەوەى بەشەکان بەیەکتر و ئەنجامدانى کار و پرۆژەى هاوبەش. جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم جۆرە خوولانە ئەزمونێکى باشى دەبێت بۆ بەشداربووان چوونکە بازاڕى کارى بوارى تەکنۆلۆجیا پێویستى بە نوێگەرى و ئاپدەیتى بەردەوامە.

جێگەی ئاماژەیە خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار لە سەرۆکایەتى زانکۆى گەرمیان بە هەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوى هاوکارى ئەڵمانى بەرێوەدەچێت و بیست دەرچوو و خوێندکارى زانکۆ تیایدا بەشدارن.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025