ئەمرۆ پێنجشەممە ١٧ـی تەموزی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی (پ.د.فەرھاد قادر ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و (پ.د.عزالدین جمعە دەرویش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و (عدنان خەلیل)بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان و بەشێک لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆمان لە ڕێوڕەسمێکدا چوار پرۆژەی گرنگ لە کەمپی زانکۆ کرایەوە.
پرۆژەکان پێکھاتبوون لە؛
پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامێکی ٦٠٠ مەتری لە نێو کەمپی زانکۆ کە تێچووی پرۆژەکە ١٦٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دینار بوو لەلایەنی فەرمانگەی رێگەوبانی گەرمیانەوە جێبەجێکراوە.
پرۆژەی تاقیگەی خوێندنی باڵای بەشی فیزیا کە تێچووی پرۆژەکە ٦٥ ملیۆن دینار بوو.
باخچەی پێش کۆلێجی زانست تێچووی پرۆژەکە ١٥ ملیۆن دینار کە لە رێگەی کەرتی تایبەت و لە چوارچێوەی پرۆژەی لەبری سەوزکردن بە هاوکاری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان جێبەجێکراوە.
تاقیگەی کۆمپیوتەری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت تێچووی پرۆژەکە (٢٦) ملیۆن دینارە.