ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٤/٧/٧ لە ھۆڵی چالاکییەکانی کۆلێجی زمان و زانستەمرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا ( اوات رحيم كريم حسن ) لە بەشی زمانی کوردی کۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤاییەتیەکان لە پسپۆری ئەدەبی کوردی بە ناونیشانی:" ياخيبوون له شيعرى كورديدا ١٩٧٠_١٩٩١ ( کرمانجی ناوەڕاست) " بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چەند کاتژمێری تێزەکە بە سەرکەوتوویی بەبێ گۆڕانکاری پەسەند کرا .
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە :-
١-پ.د.علی تاهیر بەرزەنجی زانکۆی سلێمانی سەرۆکی لیژنە
٢-پ.د. دەریا جمال حەوێزی زانكۆی کۆیە . ئەندام
٣-پ.د. صافیە محمد احمد زانکۆی ڕاپەرین. ئەندام
٤-پ.ی.د.فٶاد حسین احمد زانکۆی گەرمیان / خانەشین ئەندام
٥-پ.ی.د.ئاوارە کمال صالح زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر . ئەندام
٦-پ.د.فرهاد قادر کریم زانکۆی گەرمیان . ئەندام وسەرپەرشتیار .
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (اوات رحیم کریم حسن )دەکەین و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین .