(سەریاس محەمەد ساڵەح) فەرمانبەر لە ھۆبەی ڕاگەیاندنی زانکۆی گەرمیان کتێبێک لەسەر مێژووی ئێران وەردەگێڕێتە سەر زمانی کوردی.
کتێبێکە بەناونیشانی (مێژووی نوێی ئێران ١٧٩٧_ ١٩٧٩) نوسەری کتێبێکە (د.کریم مطر حمزة الذبيدي)ـە .
کتێبەکە پەیوەستە بەمێژووی ئێرانەوە لەسەردەمی هەردوو بنەماڵەی قاجار و پەهلەویدا، ئەم دوو قۆناغەی مێژووی ئەم دوو بنەماڵەیە بەدوو قۆناغی گرنگی مێژووی ئێران دادەنرێت، چونکە دووقۆناغی پڕ گۆڕانکاری بوون. جێیی ئاماژەیە دوو شۆڕشی زۆر گرنگ لەم ماوەیەدا ڕوویدا ئەوانیش شۆڕشی دەستوری و شۆڕشی ئیسلامی بوون.