زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

پێشکەشکردن بۆ کورسی مۆڵەتی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا _ ماستەر _ دکتۆرا) لە زانکۆی گەرمیان کرایەوە

2024-07-15

پێشکەشکردن بۆ کورسی مۆڵەتی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا ماستەر دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤_٢٠٢٥) لە زانکۆی گەرمیان کرایەوە.

پێشکەشکاری بەڕێز تکایە پێش پڕکردنەوەی فۆرمەکە ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو بکە:

١. . تەنها فەرمانبەرانی میلاکی زانکۆی گەرمیان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بە ئیمەیڵی فەرمی زانکۆ کە سەرجەم مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی خوێندنیان تێدایە وەک لە ڕێنمایی ژمارە (٥)ی ساڵی (٢٠٢١)دا هاتووە.

٢. مەرجە پسپۆڕیەکەت لە پلانی مۆڵەتی زانکۆدا هەبێ بۆ ئەو بڕوانامە و شوێنی خوێندنەی کە دەتەوێت پێشکەشی بکەیت.

٣. لەکاتی پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە پێویستت بەم دۆکیومێنتانەی خوارەوە دەبێت:

- پوختەی ڕاژە (پێویستە نوێ بێت)

- کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری کەسی

- بڕوانامەی بکالۆریۆس بە نمرە

- بڕوانامەی دبلۆمی بالا (ئەگەر هەیە)

- بروانامەی ماستەر بە نمرە

- بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی (ئەگەر هەیە)

کۆتا ڕۆژی پێشکەشکردن رۆژی پێنج شەممە ٢٥/٧/٢٠٢٤ دەبێت

پلانی مۆڵەتی زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤_٢٠٢٥)

کلیک بکە

فۆرمی پێشکەشکردن بۆ دبلۆمی باڵا

کلیک بکە

فۆرمی پێشکەشکردن بۆ ماستەر

کلیک بکە

فۆرمی پێشکەشکردن بۆ دکتۆرا

کلیک بکە

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024