بەپێی نوێترین ریزبەندی جیهانی وێبۆمێتریكس بۆ زانكۆكان كە ئەمرۆ ( هەینى ١٩ى تەمموزى ٢٠٢٤ ) ڕاگەیەندرا، بۆ جارێكی تر زانكۆی گەرمیان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهانیش لەپێشەوەى ڕیزبەندییەکەیە.
بەپێی ریزبەندی دووەمى ساڵى ٢٠٢٤ (٣٢) زانکۆى حکومى و تایبەت و دامەزراوەى ئەکادیمى هەرێمى کوردستان لەکۆى (١٢٦) دامەزراوەى ئەکادیمیى عیراقى بوونیان هەیە. (١٥) زانکۆى حکومى و (١٧) زانکۆى تایبەت و دامەزراوەى ئەکادیمیى لە ڕێزبەندییەکەدان.
لە ڕیزبەندییەکەدا زانكۆی گەرمیان لە ئاستی سەرجەم زانكۆ حکومییەكانی كوردستان لە پلەی (٧)ـەمدا هاتووە ، لە سەر ئاستی زانكۆكانی عێراقیش لە پلەی (٣٠)هەمدا هاتووە. بەپێی هەمان ڕیزبەندى زانکۆمان لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆکانى کوردستان ( حکومی و تایبەت ) لەپلەى (٩)هەمى ڕیزبەندییەکەدایە و لەسەر ئاستى جیهان لە پلەى (٤١١٣)یەم.
جێی ئاماژەپێدانە ریزبەندی وێبۆمیتریكیس لەلایەن ئەنجومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی ، كە سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیایە لە رێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆری توێژینەوەی (CSIC) بەڕێوەی دەبەن و ساڵانەی دووجار هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ جیهانییەكان دەكات. بەم بۆنەیەشەوە سەرۆکایەتى زانکۆى گەرمیان پیرۆزبایی تایبەتی خۆى ئاڕاستەى سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەکات بەتایبەت ئەو بەڕێزانەى لەپشتى ئەم سەرکەوتنە گەورەیەوە بوون ، هەروەک ئەو دڵسۆزانەش ، کە بەم هەواڵە دڵخۆش دەبن
لینکى ڕیزبەندییەکە