توێژینهوهیهكى (پ.ی.د. عهبدولموتهڵیب رهفعهت به ناونيشانى
Assessment of Heavy Metal Pollution in Sirwan
له گۆڤاری ئاستبهرزی جیهانیی Water Conservation Science and Engineering بڵاوبویهوه.
گۆڤارهكه سهر به دامهزراوهى Springerى جیهانییه و خاوهن فاكتهری كاریگهریی 1.3 یه.
توێژینەوەکە دەربارەى دیارییکردنى سەرچاوەکانى پیسبوونى ڕوبارى سیروانە لە ناوچەى گەرمیان و گرنگترین میتاڵە قورسەکانى تێدا دیارییکراوە کە بوونەتە هۆى پیسبوونى ئاوى ڕوبارهكه، هەروەها توێژینەوەکە گرنگترین ئەو شوێنانەى دیارییکردووە کە زۆرترین میتاڵى قورسی تێدایە. ئامانجی توێژینەوەکە هەڵسەنگاندنی کوالیتی ئاوی ڕوباری سیروانە لەسەر بنەمای خەستى کانزا قورسەکانی بە بەکارهێنانی دوو لە نوێترین پێوەرەکانى هەڵسەنگاندنى پیسبوونى ئاو بە کانزا قورسەکان؛ كه بریتین لە پێوەرەکانی (HPI) و (MI) و هەروەها هەڵسەنگاندنى کواڵیتى ئاو بۆ مەبەستى خواردنەوە، کشتوکاڵکردن و بەرهەمهێنانى ماسی، تێیدا حەوت کانزای قورس لەوان ئەلەمنیۆم (Al)، ئاسن (Fe)، زینک (Zn)، کادمیۆم (Cd)، قورقۆشم (Pb)، نیکل (Ni)، و کرۆم (Cr) دیارییکرا. توێژینەوەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەى کە بە هیچ شێوەیەک ئاوی ڕووباری سیروان شیاوى خواردنەوە نییە بە شێوەیەکى ڕاستەوخۆ و بەبێ پاڵاوتن، بە شێوەیەکی جددی پیس بووە. لە کاتێکدا کواڵیتى ئاوى روبارەکە گونجاوە بۆ ئاودێرى وبەخێوکردنى ماسی.
لینكی توێژینهوهكه