بەڕێوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار لە سەرۆکایەتى زانکۆمان خوولێک ڕادەگەیەنێت بە ناونیشانى (Mastering Front-End Development : Angular for Building & Hosting Dynamic Web Applications).
دەرچووان و خوێندکارانی قۆناغی 3 و 4ی زانکۆمان لە بەشەکانى (تەکنۆلۆجیاى زانیارى، نێتۆورک و زانستی کۆمپیوتەر) و دەرچووانى بەشەکانى بوارى کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیاى زانیارى زانکۆکانى ترى کوردستان مافى پێشکەشکردنیان هەیە لە خوولەکە.
پێشکەشکردن بۆ خوول: خۆتۆمارکردن لە ڕێگەى فۆڕمى ئۆنلاینەوە دەبێت، لە رۆژى یەکشەممە ڕێکەوتی (٣٠ى حوزەیرانى ٢٠٢٤) دەستپێدەکات و لە رۆژى یەکشەممە ڕێکەوتی (٧ی تەممووزى ٢٠٢٤) کۆتایی دێت
ڕاگەیاندنى وەرگیراوان لەڕێگەى لیژنەیەکى تایبەتمەندەوە دەبێت لە رۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتی (١١ى تەممووزى ٢٠٢٤).
ماوەی خوول: خوولەکە لە رۆژى دووشەممە (١٥ى تەممووزى ٢٠٢٤) دەستپێدەکات و لە رۆژى دووشەممە (٢٩ى تەممووزى ٢٠٢٤) کۆتایی دێت
شوێنى ئەنجامدانى خوول: بیناى بەڕێوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامارى سەرۆکایەتى زانکۆى گەرمیان
فۆڕمى پێشکەشکردن و خۆتۆمارکردن: https://forms.gle/Kt7E9Yx2riRUFEVf8
وردەکارى دەربارەى خوولەکە: https://shorturl.at/A6ohv