ڕۆژی سێیەم و کۆتایى خولی هۆشیاری دەربارەى مادە هۆشبەرەکان بەڕێوەچوو، تیایدا تەوەری ئایینى و یاسایى پێشکەشکران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٧/ حوزەیران) کاتژمێر (١٠) ى سەرلەبەیانى لە هۆڵى سەنتەری پێداگۆجی لە کۆلێجى پزیشکی، بە ئامادەبوونى بەڕێزان (پ.د. فەرهاد قادر سەرۆکى زانکۆ)، (پ.ی.د. یادگار عەلی مەحمود یاریدەدەری سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا)، (م. عەدالەت لەتیف بەڕێوەبەری پەروەردەى کەلار) (پ.د.حسين اسماعيل ڕاگرى كۆلێجى پهروهرده )، تیایدا تەوەرەکانى (ئایینی، یاسایى) پێشکەشکران، تەوەرەکانى خولەکە بەڕێوەچوون كه بەمشێوەیە:
لە تەوەری یەکەمدا (پ.د. عیماد محەمەد، شەریعەی ئیسلامی) باسى ڕەهەندە ئایینییەکانى تاوانەکانى بەکارهێنانى مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان کرد، ئاماژەى بۆ ئەو سزایانە کرد کە لە شەریعەتى ئیسلامدا دیارییکراون بۆ بەکارهێنان و مامەڵەپێوەکردن و هەر هۆکارێکى برەودان بە مادە هۆشبەرەکان.
تەوەری دووەم کە تایبەت بو بە بواری (یاسایى)، تیایدا م. پشتیوان حەمید پسپۆڕى یاساى گشتى- تاوانکاری، بە ناونیشانى "ئەحکامە سزاییەکانی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان"، بابەتێکى پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر ئەحکامە سزاییەکانى پەیوەست بە تاوانەکانى بەکارهێنان و مامەڵەپێوەکردنى مادە هۆشبەرەکان.
٢٦/ى ٦ ڕۆژى جیهانى بەرەنگاربوونەوەى مادە هۆشبەرەکانە، بۆ ئەمساڵى ٢٠٢٤ و لەو بەروارەدا سەرۆکایەتى زانکۆی گەرمیان لەژێر ڕاسپاردەی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی دا کەمپەینی بەرەنگاربوونەوەى مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانى ڕاگەیاند، تیایدا لە سێ خولدا (لایەنى: تەندروستى جەستەیى، کۆمەڵایەتی، تەندروستى دەرونی، یاسایى، ئایینى، ڕاگەیاندن) لەلایەن مامۆستایانى زانکۆی گەرمیانەوە پێشکەشکران.
بۆ بينينى وێنهكان كليك لهم لينكهى خوارهوه بكه