ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ھۆڵی پێداگۆجی بە ئامادەبوونی (پ.ی.د.یادگار عەلی مەحمود) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (م.دارا ئەحمەد) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و توێژەرانی پەروەردەی گەرمیان وەکو ھەنگاوی یەکەم خولی ھۆشیاری چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ماده ھۆشبەره‌كان دەستیپێکرد.
لە ڕۆژی یەکەم و دەستپێکی خولەکەدا دوو سیمیناری زانستی پێشکەشکران کە بریتی بوون لە سیمینارێکی زانستی تایبەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ھۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە لە بەرەنگاربوونەوەی مادە ھۆشبەره‌كان کە لەلایەن (پ.ی.د.یادگار عەلی) پسپۆری ڕاگەیاندن و مامۆستا لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت پێشکەشکرا.
سیمیناری دووەم لەلایەن (م.ی.پگا سەیدی) مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆمان پێشکەشکرا کە باسی لە کاریگەرییە دەرونیەکانی ماده ھۆشبەره‌كان و لێکەوتەکانی کرد.
خولەكه وەکو دەستپێکی كار و چالاکییەکانی زانکۆمان دەبێت لە ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی مادە ھۆشبەره‌كان وا بریارە دوو ڕۆژ بەردەوامبێت.
دوابەدوای تەواوبوونى خولەکە زانکۆى گه‌رمیان پلانی دوورمەودای ھەیە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماده هۆشبه‌ره‌كان و تیمێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌م پرسه پێكهێناوه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه (٦/٢٦) به ڕۆژی جیهانیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان دیارییكراوه، له‌م ڕۆژه‌دا هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى خول و چالاكی تایبه‌تدا زانكۆى گه‌رمیان نامیلكه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌و یاده بڵاوده‌كاته‌وه كه چه‌ند ته‌وه‌رێكی جیاواز له خۆ ده‌گرێت.