ڕۆژی سێشەمە ٤ ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤بەئامادەبوونی(پ.د.فەرهاد قادر) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و ( پ.د.ئاسۆ لطیف) ڕاگری کۆلێجی زمان و زانستەمرۆڤایەتییەکان و (پ.ی.د.علی جبار) ڕاگری کۆلێجی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ھەردوو کۆلێجی ناوبراو مەراسیمی کردنەوەی ھەردوو پرۆژەی تاقیگەیی نموونەی لە کۆلێجی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری و بنکەی تەندروستی لە کۆلێجی زمان و زانستەمرۆڤایەتییەکان بەڕێوەچوو.
تاقیگەیەکی نوێی کۆلێجی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری كە لەماوەی رابردوو بەگوژمەی (40,000,000) چل ملیۆن دینار لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ دابینکرابوو کرایەوە.
تاقیگەكە لە چوار بەشی سەرەكی پێك هاتووە ئەوانیش بەشی (Logic Design) و (IoT) و (Networking) و (Programming) كە ئامانجی تاقیگەكە بریتیە لە دابین كردنی ژینگەیەكی پڕاكتیكی گونجاو لەگەڵ بازاڕی كار كە خوێندكاران بتوانن سەرجەم پرۆژەكانی تایبەت بە بوارەكانی پرۆگرام و نێتۆرك و سیستەمە زیرەكەكانی تێدا ئەنجام بدەن.
دواتر بنکەی تەندروستی لە کۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان بوو کرایەوە، ئەم پرۆژەیە لەماوەکانی ڕابردودا هەموو پێداویستیەکانی بۆ تەواو کراوە بە بڕی16.175000ملیون سەد و حەفتاو پێنج ھەزار دینار جێبەجێکراوە، کە پێکھاتووە لە نۆژەنکردنەوەی بنکەکە لە ڕووی بیناسازی ودابینکردنی کەل وپەل وئامێرە پزیشکیەکان ، سەرۆکی زانکۆ لای خۆیەوە هەردوو ڕاگری ڕاسپارد بۆ ئەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی تەندروستی خانەقین گفتوگۆ بکرێت تا ستافی تەواو لە پزیشک وکارمەندی تەندروستی بۆ بنکەکە دابین بکرێت تا لەنزیکترین کات و لەگەڵ دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندندا بتوانرێت خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەردوو کۆلێجی ( زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان و کۆمپیوتەر وتەکنەلۆجیای زانیاری و بەشە ناوخۆییەکان )لە شاری خانەقین فەراهەم بکات.
ھەر لەمیانەی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانكۆ پلانی تاقیگەیەكی نوێی لە کۆلێجی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری پەسەندكرد بە گوژمەی (42,000,000) چل ودوو ملیۆن دینار کە لە داهاتوویەكی نزیک جێبەجێدەکرێت و ئەم تاقیگانە بە پێی بەرنامەی کارەکانی کۆلێجی ناوبراوی زانکۆمان بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن بەردەست دەبن بۆ پەرەپێدانی ئاستی زانستی و پراکتیکی خوێندکاران، ئەمە جگە لە تاقیگەیەكی دیكە لەماوەی رابردوودا بەگوژمەی (34,000,000) سی و چوار ملیۆن دینار لەھەمان کۆلێج کرایەوە.
لە کۆتایی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ لە گەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆلێجی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران کۆبووەوە و خۆش حاڵی خۆی دەربڕی بە هەنگاوەكانی كۆلێجی ناوبراو بۆ پێشخستنی کواڵێتی خوێندن لە دابین كردنی ژێرخان و پێداویستییەکانی دیكەی کۆلێج و هەوڵ و ماندوبوونی ئەنجوومەن و مامۆستایان و فەرمانبەرانی كۆلێجی بەرز نرخاند و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن.لای خۆیەوە ڕاگری کۆلێج سوپاسی سەرۆكی زانكۆی كرد كە لەماوەی رابردوو هەمیشە هاوكار پاڵپشتی بەردەوامی كۆلێجەکەیان بووە.