زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

دوو مامۆستای زانکۆمان بەشداری وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتیان کرد

2024-06-03


بەمەبەستی بەهێزکردنی کواڵیتی توێژینەوە و توانای زانکۆکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لەوبوارەدا وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا.

لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە (٢-٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤) لە شاری هەولێر وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بۆ بنیاتنانی تواناکانی توێژینەوەی زانستیی ئەنجامدرا لەژێر چاودێری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بەناونیشانی:

INTERNATIONAL RESEARCH

CAPACITY BUILDING WORKSHOP

هەریەکە لە (پ.ی.د. محمد ابراهیم خلیل) و (م. محمد یوسف شکور) بەنوێنەرایەتی زانکۆی گەرمیان بەشداربوون لە وۆرکشۆپەکەدا کە لەلایەن ٤ زانکۆی ناوخۆیی ڕێکخرابوو و ١١ زانکۆی وڵاتی بەریتانیا تیایدا بەشداربوون.

ئامانجەکانی وۆرکشۆپەکە بریتی بوون لە:

- بەهێزکردنی کواڵیتی توێژینەوە و توانای زانکۆکانی عیراق و هەرێمی کوردستان.

- پێشکەشکردنی تێڕوانینێک بۆ چالاکییەکانی توێژینەوە و ئاسانکارییەکان و پێکهاتەی ڕێکخراوەیی زانکۆکانی بەریتانیا.

- فراوانکردنی دەستی هاوکاری لەنێوان زانکۆکانی بەریتانیا و کوردستان و عیراق

- زیادکردنی کاریگەری توایژینەوە بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و ئابورد کوردستان و عیراق.

- داڕشتنی نەخشەڕێگایەک بۆ ئەنجومەنی توێژینەوە و پەرەپێدانی کوردستان

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025