بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی گەرمیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای تەندروستی پێشمەرگە وۆرکشۆپێکی زانستی لەبارەی فریاگوزاری سەرەتاییەوە بۆ خوێندکارانی
ئەنجامدا
رۆژی چوارشممە (٧ی ئایاری٢٠٢٥) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، لەلایەن تیمێکی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە کە پێکهاتبوو لە (کاوە عەلی، هێرۆ رەشید، عەباس سالار) بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی هەنگاوەکانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئامادەبووان خرایەڕوو.