رۆژی پێنجشەممە ۲ی ئایاری ۲۰۲٤، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان ( پ. د. فەرهاد قادر ) بەشداری لە سێهەمین لوتكەی ساڵانەی تەندروستی كورستان (KHS) لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی کرد ، كە یەكێكە لە كۆڕبەندە تەندروستییە پێشەنگەكانی هەرێمی كوردستان .
کۆڕبەندەکە بە چاودێری و ئامادەبوونی ( د.لەتیف رەشید ) سەرۆك كۆماری عێراق و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حكومی بەڕێوەچوو ، وا بڕیارە بۆ ماوەی چەند رۆژێک و لەڕێگەی پێشکەشکردنی کۆمەڵێک چالاکی زانستیی و بە بەشداری سەدان ئەکادیمیست و پسپۆڕی بوارە پزیشکی و تەندروستییەکان بەردەوام بێت .