زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

تیمێکی زانکۆی گەرمیان لە پێشبڕکێیەکی ئەندازیاری پلەی یەکەمی بەدەستھێنا

2024-03-10

ئەمرۆ یەکشەممە(١٠ـی ئازاری ٢٠٢٤) لە شاری ھەولێر تیمێکی خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆمان لە پێشبڕکێی پردی سپاگێتی پلەی یەکەمیان بەدەستھێنا.

پێشبڕکێکە لە لایەن پەیمانگای کۆنکێتی ئەمریکی چاپتەری کوردستان بەھاوکاری بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی سەلاحەدین ڕێکخرا بوو.

لە پێشبڕکێکە سەرجەم بەشی ئەندازیاری زانکۆ حکومی و ناحکومییەکانی کوردستان بانگھێشت کرابوون کە ١٠ بەش و ١٤ گروپی خوێندکاران بەشداری پێشبڕکێکە بوون.

زانکۆی گەرمیان بە دوو گروپ بەشدار بوو یەکێکە لە گروپەکان توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنێ .

پرۆژەی پردی سپاگێتی تیمەکەی زانکۆی گەرمیان کە لە پێکھاتەکەیدا تەنھا ٨٤٠ گرام سپاگێتی و گلو بەکار ھێنرابوو توانی ٧٢ کیلۆگرام کێش ھەڵگرێت و پلەی یەکەم بەدەست بھێنن.

گروپی یەکەم (پلەی یەکەمیان بە دەست هێنا)

ئوسامە جەلال مەحمود

ميران نيهاد ئەحمەد

گروپی دووەم

ئاراز کەریم رەحیم

سەنگەر حەسەن حەسیب

ئەنەس ھادی محەمەد

ئەحمەد سەعید عەزیز

سەرپەرشتیاری گروپەکان (م.فکرت لطیف حمید، م. محمد رۆبیتەن جەلال

،ئەندازیار یوسف مەحمود )

پیرۆزە لە خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆمان و بەھیوای سەرکەوتن لە کار و چالاکییەکانی داھاتوویاندا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024