ئاگادارییەک لە (زانکۆیی گەرمیان )ەوە\r\n\r\nبابەت/بەکرێدان\r\n\r\nبەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی و گرێبەستەگشتیەکان لە زانکۆیی گەرمیانەوە ئاگاداری گشت بەڵێندەران و هاوڵاتیان دەکاتەوە کە زانکۆکەمان هەڵدەستێت بە کرێدانی کافتریای بەشەناوخۆییەکانی کوڕان وکچان لە کەمپی زانکۆ لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە،لە ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوت(30/8/2023)لە کاتژمێر(10)پێش نیوەڕۆ لە کەمپی زانکۆ لە بەردەسور\r\n\r\n کۆلێجی پەروەردە /کەلار زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت جا هەرکەسی ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە با لە کات وشوێنی دیاریکراو ئامادەبێت بۆ زانیاری زیاتر سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆیی گەرمیان /بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی بکات بەمەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان کە بەبێ بەرامبەرە .\r\n\r\n \r\n\r\n-تێبینی\r\n\r\n1.بەشداربوو دەبێت بڕی (1,000,000) یەک ملیۆن دینار وەك بارمتەی سەرەتایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.\r\n\r\n2.كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگادارییەكان و سەرجەم خەرجیەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.\r\n\r\n3.ئەگەر ڕۆژی زیادكردنەكە پشووی فەرمی بوو یەكەم ڕۆژی دوای تەواوبونی پشوەكە زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت.