ئەمرۆ یەکشەممە ٢٣ ـی تەموزی ٢٠٢٣ لە سەرۆکایەتی زانکۆ (پ.د.فەرھاد قادر)سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و پ.ی.د. محەمەد ئیبراھیم خەلیل ڕاگری کۆلێجی ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و پ.ى.د. أحمد محمد توفيق بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان و ڕاگەیاندن پێشوازیانکرد لە مایکڵ کەنگ نوێنەری زانکۆی فلۆریدا.\r\n\r\nمەبەستی سەردانەکە قسەکردن بوو لەسەر گرانتێکی نێودەوڵەتی زانکۆمان سەبارەت بەستنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن بە بازاڕی کار لە کۆلێجی ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی ( ئایرێکس)سپۆنسەر دەکرێت بو هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی فلۆریدا جێ بە جێ دەکرێت.\r\nپرۆژەکە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆمان پ.ی.د. اسعد محمد سەرپەرشتیاری دەکرێت و د. عمر محمود تیمی جێبەجێکاری پڕۆژەکە دەبێت.\r\n\r\n[gallery ids=\"13816,13817,13818,13819\"]