ئەمڕۆ چوار شەممە (٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٣)، لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکانی پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی و ماستەر و دکتۆرا لە 
زانکۆى گهرميان، بەسەرپەرشتی (پ.ی.د.یادگار علی محمود) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بە ئامادەبوونی (پ.ی.د.سیامند کریم) بەڕێوەبەری کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی ووردبینی مامەڵەی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا (دبلۆم و ماستەر و دکتۆرا) لەسەر ئاستی کۆلێج و بەشە زانستیەکانی زانکۆمان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا.\r\n\r\nلە کۆبونەوەکەدا، تاوتوێی ئەو کێشە و گرفتانەکران کە ڕووبەڕووی پێشکەشکاران و بەشە زانستیەکان دەبنەوە لە کاتی پرۆسەی پێشکەشکردن و ڕێککاری گونجاویان بۆ دانرا لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی تەواوی ڕێنماییە بەرکارەکانی پەیوەست بەم پرۆسەیە. هاوکات لە پێناو باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە ئاسانکاری پێویست دەکرێت بۆ پێشکەشکاران لە کاتی پرۆسەی پێشکەشکردن لە ڕووی پێدانی رێنمایی و بەرچاوڕوونی تەواو سەبارەت بە مەرج و پێداویستیەکانی ئەم پرۆسەیە.\r\nلە تەوەرێکی تردا جەخت لەسەر بەردەوامی ئەنجامدانی پرۆسەی ووردبینی بۆ ئەوانەی کە لە ئێستادا پێشکەشیان کردووە یان لە ڕۆژانی داهاتوو پێشکەش دەکەن بۆ ئەوەی پێش تەواو بوونی ماوەی پێشکەشکردن دەرفەتی چارەسەریان بۆ بڕەخسێنرێت.