ئەمرۆ سێشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٣ لە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان (پ.فەرھاد قادر) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان لەگەڵ ستافی گۆڤاری زانکۆی گەرمیان بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان کۆبووەوە.\r\nلەکۆبونەوەکەدا ھەریەکە لە(پ.د.ابراھیم عبدالرحمن)سەرنوسەری گۆڤاری زانکۆی گەرمیان و (پ.ی.د.ئەیاد فایەق)بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ و (پ.ی.د. دیار فایەق)سکرتێری نوێی گۆڤاری زانکۆ و (د. ئاسۆ صبحی) سکرتێری پێشوی گۆڤارەکە و (م.کاروان عبدالرحمن) ستافی تەکنیکی گۆڤارەکە ئامادەبوون.\r\nلەکۆبونەوەکەدا سەرەتا سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی سکرتێری پێشوی گۆڤارەکە کرد کە لەماوەی کارکردنی وەکو سکرتێری گۆڤارەکە ئیشەکانی زۆر بە دڵسۆزی و لەخۆبوردەی ئەنجامداوە و لەپاش ئەزموونی ڕابردووی ناوبراو بە سود وەرگرتن لە سەرنج و تێبینیەکانی لەماوەی ڕابردوو لەسەر پەرەپێدانی زیاتر بە گۆڤارەکە لەڕووی زانستیی و تەکنیکی و کارگێری گۆڤارەکەدا.\r\nھەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆ کۆمەڵێک سەرنج و تێبینی خستە ڕوو لەگەڵ ستافی گۆڤارەکە و تیایدا کار و ھەنگاوەکانی داھاتوو بە ئاڕاستەی بەرەوپێش بردنی زیاتری گۆڤارەکە تاوتوێکرا.\r\nسەرۆکی زانکۆ پاڵپشتی خۆی و سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ ستافی گۆڤارەکە دوپاتکردەوە و جەختی کردەوە لەسەر پاراستنی لایەنی زانستی و پێگەی گۆڤارەکە بە گرنگیدان بە توێژینەوەی زانستی تایبەت بەو بابەتانەی کە کاریگەریان ھەیە لەسەر کۆمەڵگەی مرۆڤاییەتی بەگشتی و کۆمەڵگەی کوردی بەتایبەتی.\r\nلای خۆیانەوە ستافی گۆڤاری زانکۆی گەرمیان سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان لەگەڵ کۆمەڵێک پێداویستی داواکاری تایبەت بە پەرەپێدانی گۆڤارەکە خستە ڕوو.ھەردوولا جەختیان لەسەر زیاتر پەرەپێدانی گۆڤارەکە کردەوە و نەخشە ڕێگای سەرخستن و باشتر کردنی گۆڤارەکەیان تاوتوێکرد.\r\n\r\nگۆڤاری زانکۆی گەرمیان\r\nگۆڤاریکی وەرزی فره چه‌شن و فره زمانه که توێژینه‌وه‌کان له دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی نهێنی بڵاو ده‌کاته‌وه به مه‌به‌ستی په‌خش کردنی زانیاری له بواره‌کانی زمان و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کاندا. چوارچێوه‌ی کاری گۆڤاره‌که‌ش له هه‌ر یه‌ک له‌و بوارانه‌دا له لایه‌ن ده‌سته‌ی نووسه‌رانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێت. هه‌روه‌ها گۆڤاره‌که بابه‌ت به هه‌ر سێ زمانی کوردی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی بڵاو ده‌کاته‌وه.