ئەمرۆ سێشەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٣ لە درێژەی چالاکییەکانی شەشەمین فێستیڤاڵی ئەدەبیی ئاران چەند چالاکیەك بەڕێوەچوو، کە تیایدا بەشداربوانی شیعر و چیرۆک بەرھەمەکانیان پێشکەش کرد،و\r\nلەلایەن لیژنەکانی ھەڵسەنگاندنی دەقەکان ھەڵسەنگاندنی زانستیی بۆ بەرھەمەکان کرا، و\r\nخەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە سەرجەم بەشداربوانی فێستیڤاڵەکە.\r\nدواتر و لەلاین سەرۆکی لیژنەکانی ھەڵسەنگاندنی دەقی شیعر و چیرۆک براوەکانی شەشەمین فێستیڤاڵی ئەدەبیی ئاران ئاشکرا کرا کە بریتی بوون لە:\r\n\r\nیه‌كه‌مه‌كانی شیعر:\r\n\r\nیه‌كه‌م: هاوده‌نگ سه‌باح / به‌شی كوردی/ قۆناغی سێیه‌م/ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.\r\n\r\nدووه‌م: سوهه‌ید سالار / كوردیی ئێواران / په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت / زانكۆی گه‌رمیان.\r\n\r\nسێیه‌م: عه‌لی حه‌سه‌ن / به‌شی كوردی په‌روه‌رده/ زانكۆی گه‌رمیان.\r\n\r\nیه‌كه‌مه‌كانی چیرۆك:\r\n\r\nیه‌كه‌م: ئه‌سما زانا / كوردی په‌روه‌رده / قۆناغی سێیه‌م/ زانكۆی گه‌رمیان.\r\n\r\nدووه‌م: عومه‌ر عادل / كوردی په‌روه‌رده / قۆناغی سێیه‌م/ زانكۆی گه‌رمیان.\r\nسێیه‌م: كه‌وسه‌ر عه‌باس/ كوردی/ زمان و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان - خانه‌قین/ قۆناغی دووه‌م/ زانكۆی گه‌رمیان.\r\n\r\nجێگەی ئاماژەیە شەشەمین فێستیڤاڵی ئەدەبیی ئاران لەلایەن بەشی کوردی کۆلێجی پەروەردەی بنەرەت بە ھاوکاری ڕێکخراوی ھاوکاریی ئەڵمانی لە ژێر دروشمی \"پرچی ئاران لە بەستێنی سیرواندا\" بە بەشداری خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان و زانکۆکانی تر لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو ئەمرۆ کۆتایی بەکارەکانی ھێنا.