زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

مەراسیمی دابەشکردنی دوو پرۆگرامی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو

2023-02-14 17:37:26
ئەمڕۆ سێشەممە(١٤ـی شوباتی٢٠٢٣) سەنتەری گەشەپێدان بۆ کاری زانکۆی گەرمیان لە هۆڵی شێرکۆ بێکەس لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت مەراسیمی دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداریکردن لە هەردوو پرۆگرامی نێودەوڵەتی (Global Solutions Conversation) وە (Global Solutions Sustainability Challenge ) بۆ 35 خوێندکاری بەشداربووی زانکۆمان ئەنجامدا.\r\n\r\nمەراسیمەکە بەئامادەبوونی ( پ.د.عزالدین جمعە) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و داریی و بەرێز (پ.ی.د. کۆمار نیعمت) ڕاگری کۆلێجی پەروردەی بنەڕەت (م. ھەردی ئەحمەد) بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆکاری زانکۆمان و بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، بڕوانامە بەسەر 35 خوێندکاری بەشداربوو لە هەر دوو پرۆگرام دابەشکرا.\r\n\r\nپرۆگرامی (Global Solutions Conversation) وە (Global Solutions Sustainability Challenge ) دوو پرۆگرامی نێودەوڵەتین کە لەلایەن ڕێکخراوی ئارێکسی ئەمریکی بەھەماھەنگی زانکۆکانی کوردستان (عێراق)، ئوردن و ئەمریکا بەسپۆنسەری (Stevens Initiative) و (وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا) بەرێوەدەچێت.\r\n\r\nئامانج لەم پرۆگرامە بەستنەوەى خوێندكارانى زانكۆکانی ئەمریکایە لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆکانی عێراق و ئوردن. لەڕێگەی ئەم پرۆگرامەوە خوێندكاران ئاڵوگۆڕی زانیاری و بیرۆکە دەکەن بەزمانی ئینگلیزی سەبارەت بە کێشەکانی جیهان لەچوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN)، هەروەها لەپڕۆگرامی ( Global Solutions Sustainability Challenge) بەشداربووان هەوڵی دیزاینکردنی پرۆژەیەک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.\r\n\r\nهەروەها ئەم پرۆگرامە دەرفەتێکی گرنگ دەڕەخسێنێت بۆ خوێندکارانی وڵاتانی بەشداربوو بۆ بەیەکترناساندنی کلتوری یەکتر و هاریكاریكردنی یەكتر لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەرى بەردەوام بۆ بەرەنگاربوونەوەى گرفتە سەردەمییەكان لەڕێگەی پرۆژە و بیرۆکەوە.\r\n\r\n\"No\r\n\r\n\"No\r\n\r\n\"No\r\n\r\n\"No\r\n\r\n\"No\r\n\r\n\"No\r\n\r\n \r\n\r\n \r\n

بۆبينينى سه‌رجه‌م وێنه‌كان كليك له‌م لينكه‌ بكه‌

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026