ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (28ى2ى2022) به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى زانكۆ و یاریده‌ده‌رانى سه‌رۆكى زانكۆ له یادى (52) ساڵه‌ى به‌قه‌زابوونى كه‌لاردا به‌شى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش چالاكییه‌كى ئه‌نجامدا.\r\n\r\nبه ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان (پ.د. فه‌رهاد قادر)، (پ.ى.د. یادگار عه‌لى، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى) و (پ.د. عیزه‌دین جومعه یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارایى) و (شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قايمقامى قه‌زاى كه‌لار) به‌شى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش له كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت، چالاكى وه‌رزشى (پاسكیلسواى و ڕاكردنى ماوه‌درێژ) ى ئه‌نجامدا.\r\n\r\nچالاكییه وه‌رزشییه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامى پشتێنه‌یى كه‌لار، به به‌شداریى زیاتر له (150) خوێندكارى كوڕ و كچ له به‌شه جیاوازه‌كانى زانكۆ، ئه‌نجامدرا، له كۆتاييدا خه‌ڵات پێشكه‌شى سه‌ركه‌وتووه‌كانى پێشبڕكێكه كرا.