ۆ خوێندنهوهی ڕاپۆرتی كۆتایی ئهم ههواڵه به زمانی ئینگلیزی كلیك لهم بهستهره بكه
\r\n
لەدرێژەی كارو چالاكییەكانیدا زانکۆی گەرمیان، بەهاوكاری دەزگای مرۆیی مام خولێکی بەهێزکردن و پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان لەبواری خوێندنی ئەلیکترۆنی کۆتایی ھات.
\r\n
ئەمرۆ دووشەممە٢١ ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لەمەراسیمێکدا بەئامادەبوونی (د.یادگار عەلی مەحمود) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و نوێنەری دەزگای مرۆیی مام و سەرپەرشتییاران و بەشێکی زۆر لەبەشداربوونی خولی بەهێزکردن و پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان لەبواری خوێندنی ئەلیکترۆنی بەکۆتا ھات.
\r\n
لەمەراسیمەکەدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ ووتەیەکی پێشکەشکرد و تێیدا سوپاسی دەزگای مرۆیی مام کرد کە ھەستان بە سپۆنسەر کردنی خولەکەو ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم خولە دەستپێکی کارکردن بوو لە نێوان زانکۆی گەرمیان و دەزگای مرۆیی مام، بێگومان دوا کار نابێت لە ئایندەدا کاری ھاوبەش و پرۆژەی ھاوبەشیان دەبێت لە ھەموو سێکتەرەکان بەبێ جیاوازی.
\r\n
ھەر لەدرێژەی ووتەکەیدا د.یادگار عەلی ھیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربوانی خولەکە خواست و ووتی: ھیوادارم ئەم خولە ببێتە فاکتەری بەھێز بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامانەی کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئەنجومەنی زانکۆ پلانی بۆ داناوە لە ساڵی نوێی خوێندن بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ھەروەھا سوپاسی سەنتەری پیداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی و سەرپەرشتیاران و مامۆستایانی خولەکەی کرد کە توانیان بەسەرکەوتوی خولەکە بە ئەنجام بگەیەنن.
\r\n
دواتر دەشتی محەمەد نوێنەری دەزگای مرۆیی مام ووتەیەکی پێشکەشکرد تێیدا: سوپاسی سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و بەشداربوانی خولەکەی کرد و بەڵێنی کاری ھاوبەشی دا لەئایندەدا لەنێوان ھەردوولا ھەروەھا سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی کرد کە زۆر بە خەمخۆرانە ھاوکار و ھەماھەنگ بوون لە بە ئەنجام گەیاندنی خولەکە بەسەرکەوتوی.
\r\n
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربووی خولەکە.
\r\n
\r\n
جێگەی ئاماژەیە ئەم خولە لەلایەن سەنتەری پیداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی گەرمیان بە سپۆنسەری دەزگای مرۆیی مام جێبەجێکرا، لەخولەکەدا ٦٠ مامۆستا بەشداربوون کە بۆ ماوەی دوو ھەفتە بەردەوام بوو.
\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n

\r\n\r\n