زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی گەرمیان چوار کۆرسی نوێ لە بواری تەکنۆلۆژیادا ڕادەگەیەنێت

2026-06-07

لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوام بە پەرەپێدانی توانای خوێندکاران و ئاشناکردنیان بە تەکنۆلۆژیای سەردەم، ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی گەرمیان چوار کۆرسی نوێی پیشەیی لە بوارە جیاوازەکانی تەکنۆلۆژیادا ڕادەگەیەنێت.

ئامانج لەم کۆرسانە، بەدەستهێنانی کارامەیی پێویست و ئامادەکردنی خوێندکاران و ئارەزوومەندانی بواری تەکنۆلۆژیایە بۆ بازاڕی کار و پێشبڕکێ جیهانییەکان.

ناوی کۆرسەکان و کۆدەکانیان:

1- HCIA-AI - Invitation code: GXHI5m

2- HCIA-Cloud Computing - Invitation code: P3VY0m

3- HCIA-Datacom - Invitation code: 7ZV6DH

4- HCIA-Security - Invitation code: IK6aUr

ڕێنمایی و تێبینییە گرنگەکان بۆ بەشداربووان:

شێوازی خوێندن: پرۆگرامی خوێندنی کۆرسەکان بە شێوازی ئۆنلاین (ڤیدیۆی تۆمارکراو و فایلی PDF) دەبێت.

ماوەی کۆرسەکە: کۆرسەکان لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٦/٧) دەستیانپێکردووە و تا ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٩/١) بەردەوام دەبن.

مەرجی ڕێژەی بەشداربووان: پێویستە بۆ هەر کۆرسێک، لانی کەم (٢٠) خوێندکار جۆینی کلاسەکە بکات بۆ ئەوەی کۆرسەکە چالاک ببێت.

ڕێنمایی ڤیدیۆیی: بۆ چۆنێتی دروستکردنی ئەکاونت، نوێکردنەوەی زانیارییەکان و بەشداریکردن لە کۆرسەکاندا (Creating Account, Updating Information and Join Class)، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە سەیری ڤیدیۆی ڕێنمایی بکەن.

دەرفەتی بەشداریکردن لە پێشبڕکێی جیهانیی هواوی:

ئەم کۆرسانە دەرفەتێکی زێڕینن بۆ ئەو فێرخوازانەی کە دەیانەوێت بەشداری لە پێشبڕکێی ساڵانەی هواوی لەسەر ئاستی جیهان بکەن (کە ناوتۆمارکردن تێیدا لە مانگی ٨ی هەموو ساڵێکدا دەستپێدەکات)، بەم شێوازەی خوارەوە:

1. تراکی Cloud: ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت لەم تراکەدا بەشدار بن، دەتوانن جۆینی کلاسەکانی (Cloud Computing & AI) ببن.

2. تراکی Network: ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت لەم تراکەدا بەشدار بن، دەتوانن جۆینی کلاسەکانی (Security & Datacom) ببن.

تێبینی: سەرجەم خوێندکاران و ئارەزوومەندانی بواری تەکنۆلۆژیا دەتوانن بەپێی ئارەزوو و خواستی خۆیان، بەشداری لە یەک یان چەند کۆرسێکدا بکەن.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026