بە ئامانجی ئاشناکردنی خوێندکاران بە ژینگەی کار و پڕۆژە مەیدانییەکان، ڕۆژی چوارشەممە (٢١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦) خوێندکارانی بەشی پەرەپێدان و پلاندانانی شار لە زانکۆی گەرمیان،
گەشتێکی زانستییان بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانیی گەرمیان ئەنجامدا.
لەو سەردانەدا، خوێندکاران لە نزیکەوە ئاشنای میکانیزمەکانی کارکردن، شێوازی داڕشتنی نەخشە بنەڕەتییەکان (Master Plans) و ڕێکارە هونەری و یاساییەکانی پلاندانانی شارستانی بوون.
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ستراتیژی بەشەکە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەک لە پلاندانەر کە شارەزای تەواوی ئاڵنگاری و پێداویستییەکانی ناوچەکە بن.
