بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆی کرد.
ڕۆژی سێشەممە (٢٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦)، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەردانی سەنتەری زمانی کرد و لەلایەن (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.هێمن عادل) بەڕێوەبەری سەنتەرەکەوە پێشوازی لێکرا.
دواتریش، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی کرد، کە لەماوەی چوار ڕۆژدا (١٥٤) بەشداربوو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.
