زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان سەردانی زانکۆی گەرمیانی کرد

2025-04-06

ڕۆژی یەکشەممە (٦ـی نیسانی ٢٠٢٥)، (عەمید وەلید خالید) بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان، سەردانی زانکۆی گەرمیانی کرد و لەلایەن (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆوە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی گرنگی هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ناوەندە ئەکادیمییەکان و دەزگا ئەمنییەکان کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی کۆمەڵگە و بەتایبەتیش گەنجان دەبێتەوە، لەنێویاندا مادە هۆشبەرەکان.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025