زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانکۆی گەرمیان لە ڕیزبەندییەکی جیهانیدا سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد

2025-01-29

زانکۆی گەرمیان لەوەشانی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ی ڕیزبەندی وێبۆمێتریکسدا، هەنگاوی گەورەی ناوە و لە پلەی (٧)ی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستاندایە.

زانکۆی گەرمیان بەراورد بە وەشانی مانگی تەمموزی ٢٠٢٤، هەنگاوی زۆر هاتووەتە پێش و ئەوکات لە ڕیزبەندی (٤١١٣)ی زانکۆکانی جیهاندابوو، بەڵام لە نوێترین وەشاندا، هاتووەتە ڕیزبەندی (٤٠٦١) و بەوەش لەکۆی (١٧)زانکۆی حکومی لە هەرێمی کوردستاندا، لە پلەی (٧) زانکۆکاندایە.

بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەوە، (پرۆفیسۆر د.ئقراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ و خەڵکی گەرمیان بەگشتی دەکات و جەختدەکاتەوە لەسەر هەوڵە زانستی و کارگێڕییەکانیان بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی زیاتری زانکۆی گەرمیان و بەرزکردنەوەی پێگەکەی لە ڕانکە جیهانییەکاندا.

‎ڕیزبەندی وێبۆمێتریکس، زانکۆ و دامەزراوەکانی بواری توێژینەوە لە سەرانسەری جیهاندا هەڵدەسەنگێنێت و ڕیزبەندی دەکات بە پشتبەستن بە ئامادەییان لەتۆڕی ئینتەرنێت و کاریگەری و دەرکەوتنیان، هەروەها پشتبەست بە ترانسپارێنت ڕانکینگ و توێژینەوەی زانستی وەک بەشێک لە پێوەرەکان.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025