لە ڕۆژی جیهانی کاری خۆبەخشیدا، خوێندکارانی بەشی یاسای زانکۆی گەرمیان هەڵمەتێکی نەمام چاندنیان ئەنجامدا و (٢٠٠) نەمامیان لەنێو کەمپی سەرەکی زانکۆ چاند.
ڕۆژی پێنجشەممە (٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤) کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی خۆبەخشی، لەژێر دروشمی “بە چاندنی نەمام هەموومان بەشداردەبین لە جوانکردنی کوردستان و پاراستنی مافی ژینگەیەکی سەلامەت”، خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی یاسا هەڵمەتی نەمام چاندنەکەیان بە ئامادەبوون و بەشداری (پرۆفیسۆر د. عزەدین جمعە دەرویش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، هەروەها (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، لەگەڵ ستافی مامۆستایانی بەشی یاسا ئەنجامدا.
نەمامەکان لەلایەن بەرێوبەرایەتی کشتوکاڵی کەلار /وێستگەی باخی کەلار و (م.ی.سەرکەوت حەمە خورشید) بەڕێوەبەری بەشی باخچەکانی زانکۆی گەرمیان دابینکرابوو.