بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان, بەهاوبەشی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (فریاگوزارییە سەرەتاییەکان لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا) ڕێکدەخات.
وۆرکشۆپەکە، لەپێناو دەستەبەرکردنى ژينگەيەكى تەندروست و سەلامەتە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و هەوڵدانە بۆ كەمكردنەوەى ڕوداوى نەخوازراو.
لە ڕۆژانی (١ و ٢ و ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤) لەلایەن تیمێکی شارەزای بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیانەوە وۆرکشۆپەکە ئەنجامدەدرێت،
رۆژی یەکەم لە کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی لەکۆلێجی پەروەردە و رۆژانی دواتریش لە بەشە ناوخۆییەکان بەڕێوەدەچێت.