شاندێکی زانکۆی گەرمیان لەسەر بانگهێشتی فەرمی زانکۆی ئەمریکی- کوردستان، بەشدارییان لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) کرد.
لە کۆڕبەندەکەدا، سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەیان دیپلۆماتكار و ئەكادیمی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهان، ئامادە و بەشداربوون؛ کە ڕۆژانی (٢٢ و ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤) لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو.
لە كۆڕبەندی پێنجەمی مێپس، بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆکانی (هارڤارد، کامبرێج) ناوەندەکانی (ئەتلەنتیک کاونسڵ، ویڵتۆن پارک و کرایسیس ڕیسپۆنس کاونسڵ) ڕێکخرا.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS)، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لە لایەن زانکۆی ئەمەریکی- کوردستان لە دهۆک ئەنجامدەدرێت.