زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانکۆی گەرمیان ڕێنماییەکانی خوێندن بە سیستەمی خوێندنی درێژکراوە بڵاودەکاتەوە

2024-11-20

زانکۆی گەرمیان بۆ ئەمساڵی خوێندن، لە چەند بەشێکدا سیستەمی خوێندنی درێژکراوە پەیڕەو دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش؛ ڕێنماییەکانی تایبەت بەوەرگرتنی خوێندکار بۆ ئەو بەشانەی لەخشتەی خوارەوە دیاریکراون بۆ سیستەمی خوێندنی درێژکراوە بڵاودەکاتەوە.

‎١- خاوەن رەگەزنامەی عێراقی بێت.

‎٢- دەرچووی ئامادەییەکانی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت و بڕوانامەکەی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکەیەوە پەسەند کرابێت.

‎٣- دەرچووی ئامادەییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم (ناوچە دابڕێنراوەکان) ئەوانەی سیستەمی خوێندنیان وەک سیستەمی خوێندنی ئامادەییەکانی هەرێمی کوردستانە.

‎٤- دەرچووی ئامادەییەکانی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی فیدراڵ بێت و بڕوانامەکەی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکەیەوە پەسەند کرابێت.

‎٥- پێویستە لە پشکنینی پزیشکی دەرچوبێت بەپێی ئەو مەرجە تایبەتیانەی بۆ هەر خوێندکارێک دیاریکراوە.

‎٦- سەبارەت بەوانە پەیوەندییدارەکانی پسپۆرییەکان رەچاوی (کریدیت) دەکرێت.

‎٧- کەمترین کۆنمرەی نمرەی پێشکەشکردن نابێت (٥٥%) کەمتر بێت، جگە لەبەشی یاسا و بەشی کیمیا کە نابێت کۆنمرەی لە (٦٠%) کەمتربێت.

‎٨- سیستەمی خوێندن بریتییە لە سیستەمی بۆڵۆنیا پرۆسیس.

خوازیاران دەتوانن بۆ وەرگرتنی فۆرم، لە ڕۆژی یەکشەممە (٢٤ تا ٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤)، سەردانی تۆماری گشتی زانکۆی گەرمیان بکەن.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی بەشەکان

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024