تیمێکی زانکۆی گەرمیان بە سەرۆکایەتی (پ.ی.د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەشدارییان کرد لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە “متمانەبەخشینی ئەکادیمی پڕۆگرامەکانی کۆلێجە پەروەردەییەکان”.
وۆرکشۆپەکە، لەلایەن دەستەی متمانە بەخشینی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، لە ڕێکەوتی (١٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤) لەزانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا، هەریەک لە ڕاگری کۆلێجی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەت و پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی زانکۆمان ئامادەبوون.
ئامانجى وۆرکشۆپەکە تیشکخستنەسەر ئەو ڕێکار و هەنگاوانە بوو کە چۆن کۆلێجەکانی پەروەردە متمانە وەربگرن و ڕانکینگی زانکۆی پێبەرز بێتەوە.