ئەمڕۆ سێشەممە (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤) شاندێکی ڕێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان کە پێکهاتبوون لە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردن و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراوەکە سەردانی زانکۆی گەرمیانیان کرد و لەگەڵ (پ.ی.د.محەمەد ابراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە (د. ئەڤین هیدایەت) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی زانکۆی گەرمیان ئامادەیبوو، گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکان و ئەنجامدانی چالاکی هاوبەش کرا.
لایخۆیەوە، (پ.ی.د. محەمەد ابراهیم خەلیل) ئەوەی خستەڕوو، خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان بەهرە و توانای باشیان هەیە و دەتوانن بە شێوازی جیاواز هاوکاری سەنتەری گەنجان بن و بەشداربن بە چالاکی جۆراو جۆر بۆ هاندانی گەنجانی تر کە رۆڵیان هەبێت لە پێشخستنی کۆمەڵگەکەمان.