زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانکۆى گەرمیان سێیەمین دیدارى زانستیی نێودەوڵەتى بوارى تەکنۆلۆجیاى زانیارى ئەنجامدەدات

2024-11-10

سەنتەری کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیای زانیاری زانکۆ، بەهاوبەشی لەگەڵ کۆلێجی کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیای زانیاری، لە ڕێکەوتی (١٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤)، سێیەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتی لەبواری تەکنۆلۆجیای زانیاری بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدەدات.

دیدارەکە لەژێر چاودێری (پرۆفیسۆر د. ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، بەناونیشانى :

Third International Forum on Computing & Information Technology Trends (IFCITT-2024) بەهاوبەشى هەشت وڵات و چەندین دەزگاى ئەکادیمی و زانستی ئەو وڵاتانە ئەنجامدەدرێت.

لەوبارەیەوە (م.محەمەد یوسف شکور) بەڕێوەبەری سەنتەری کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیای زانیاری زانکۆی گەرمیان ڕایگەیاند: هەماهەنگییان لەگەڵ باشترین زانکۆکانى ناوخۆ و دەرەوە هەیە بۆ سەرخستنى کارەکانى دیدارەکە.

هاوکات (پ.ى. نیگار محمود شفیق) سەرۆکى لیژنەى زانستی دیدارەکە، ئاماژەی بەوەکرد، لە دیدارەکە تیشک دەخەنەسەر نوێترین پێشکەوتنەکانى بوارى زیرەکى دەستکرد لەسەرجەم سێکتەرەکانى ژیان.

زانکۆى گەرمیان لە ساڵانى (٢٠٢٢ و ٢٠٢٣) یەکەمین و دووەمین دیدارى زانستیی نێودەوڵەتى لە بوارى تەکنۆلۆجیاى زانیارى ئەنجامدا و لەهەردوو ساڵەکە زیاتر لە (١٠٠٠) بەشداربوو ئامادەبوون.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024