زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

‏‎وۆرکشۆپی تەندروستی و سەلامەتی تاقیگە ئەنجامدرا

2024-11-03

‏‎ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ( ٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤) بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی، وۆرکشۆپێکی زانستی لەژێر ناونيشانى: ( تەندروستی و سەلامەتی تاقیگە) لەهۆڵی کۆلێجی زانست ئەنجامدرا.

‏‎لە وۆرکشۆپەکەدا (پ.ی.د. محەمەد ئیبراھیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاورباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.ی.د.عەدنان مەحمود) ڕاگری کۆلێجی زانست و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی کۆلێج و بەشە جیاوازەکان و خوێندکارانی زانکۆ ئامادەبوون.

لە دەستپێکی وۆرکشۆپەکەدا (م.ی. ارکان محمد حسن) بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆمان ؛ بە ووردی باسی لەگرنگی پەیڕەوکردنی ڕێنماییەکان کرد لە تاقیگەدا.

وۆرکشۆپەکە لەلایەن ھەریەکە لە(پ.ی.د. عبدالمطلیب رفعت سرحت، د. سالار کریم فتاح، د. ئازاد حمە علی محمد و د. شاخەوان لطیف محمود) لە بوارەکانی (ژینگەی تاقیگە، فیزیا، کیمیا، چۆنێتی خۆپارێزی و مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵەکانی ناو تاقیگە) پێشکەشکرا.

‏‎پێشکەشکاران بە وردی تیشکیان خستەسەر گرنگترین ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە بوارەکەو ئاماژەییان بە ڕێکارەکانی تەندروستی و سەلامەتی کرد لە تاقیگەدا.

وەك :

_ئامادەکاریی خوێندکار لە تاقیگە.

_خۆپارێزی لە ناو تاقیگەدا.

_چۆنێتی خۆ پارێزی لە کاتی حاڵەتە نەخوازراوەکان.

_ناساندنی هێماو و ئامرازەکانی تایبەت بە تاقیگە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024