زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆمان کۆبووەوە

2024-11-03

بەمەبەستی باشتر ڕاپەڕاندنی ئیشوکارەکان بۆ بەرەوپێشبردنی زانکۆمان، سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی و بەش و سەنتەرەکانی زانکۆ کۆبووەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٤/١١/٣)، (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بە ئامادەبوونی (پ.د.عزەدین جمعە درویش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ تەواوی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی و بەش و سەنتەرەکانی زانکۆمان ڕێکخست.

سەرۆکی زانکۆ، جەختی لەسەر گرنگی و بایەخی کاری پێکەوەیی و تیم کردەوە لەبەڕێوەبردن، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی زانکۆ و باشتر بەڕێوەچوون و ڕاییکردنی ئیشوکارەکاندا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکدا، بەرنامە و پلانی سەرۆکایەتی زانکۆ خرایەڕوو، تاوەکو ژینگەیەکی لەبارتر بۆ خوێندن و خوێندکاران بڕەخسێنرێت، لەوانەش سەوزکردنی کەمپی زانکۆ و زیادکردنی ژمارەی باخچە و دارەکان، پاکوخاوێنی و پاکڕاگرتنی کەمپی زانکۆ.

پێکهێنان و دروستکردنی تیپی تۆپی پێ و تیپی باسکەی زانکۆ تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەبوو، بۆ ئەو مەبەستە (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ)، بەڕێوەبەری بەشی چالاکی وەرزشی و هونەری زانکۆی ڕاسپارد بۆ کارکردن لەسەری و بەپێویستیشی زانی خوێندکارە بەهرەمەندەکانی زانکۆمان بدۆزرێنەوە و چالاکی هونەرییان بۆ ڕێکبخرێت.

سەرۆکی زانکۆ پێشنیاریکرد، سەنتەری زمان لەپاڵ کردنەوەی خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزیدا، خولی فێربوونی زمانەکانی (عەرەبی، فارسی)یش بکاتەوە، بەوەش جگە لە ستافی زانکۆ، فێرخوازان لە سنوری گەرمیان دەتوانن سودمەندبن.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، سەرۆکی زانکۆ داوای لەسەرجەم بەڕێوەبەرەکان کرد مانگانە ڕاپۆرتی کار و پلان و چالاکییەکانیان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆ بکەن، تاوەکو بەشێوەیەکی باشتر هاوکاریان بن و زاڵبن بەسەر ئەو لەمپەر و گرفتانەی دێنە پێشیان.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024