تیمی زانکۆی گەرمیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان یەکەم کۆبونەوەی ساڵی نوێی خوێندنی ئەنجامدا.
بە سەرپەرشتی (پ.ی.د. محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بە ئەندامێتی پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە زانکۆی گەرمیان؛ یەکەم کۆبوونەوەی تیمەکە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، پلانی چالاکی و کاری داهاتووی تیمەکە دانرا؛ کە خۆی لە چەندین چالاکی زانستی جیاوازدا دەبینێتەوە، بڕیاریشە کۆبوونەوەیتر ئەنجامبدرێت بەمەبەستی جيبەجێکردنی سەرجەم کار و چالاکییەکان لەمساڵی خوێندندا.
تیمی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تويژینەوەی زانستی لە (٢٠٢٤/٣/٢٨) لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێکهێنرا.