لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی گەرمیان، چەند دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوە، ژمارەیەک کتێبی جۆراوجۆر پێشکەش بە کتێبخانەی زانکۆمان کرد.
هەریەک لە دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان بڕی (١٨٩) کتێب و بنکەی ژین (١٦١) کتێب و دەزگای سەردەم (٥٦) کتێب لەبوارە جیاجیاکان وەک دیاری بەخشییە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆمان، هاوکات دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە؛ بۆ جاری دووەم بڕی (١٧٢) کتێبی بەخشییە زانکۆمان.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆمانەوە سوپاس و دەستخۆشیمان هەیە بۆ سەرجەم ئەو دەزگا ڕۆشنبیریانە، هیوای بەردەوامییان بۆ دەخوازین.