لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتننامەی نێوان زانکۆی گەرمیان و دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی دابینكردنی كۆمەڵێك كورسی خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) لە بوار و پسپۆڕیانەی كە لە لیستی لای خوارەوەدا هاتوە لە زانكۆكانی وڵاتی چین بەشێوەی (فوول سكۆلارشیپ) ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەو مەبەستە هەر بەڕێزێك لە ستافی زانكۆمان يان ههر خوازياێكى تر له سنورى ئيدارهى گهرميان بێت، خوازیاری پێشكەشكردنە پێویستە لە ڕێگەی ئەم فۆرمە ئەلیكترۆنیەوە كە لینكەكەی لای خوارەوە دانراوە، داخوازی پێشكەش بكات، پاشان نووسینگەی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ ئاگاداردەكاتەوە بۆئەوەی بە نووسراوی فەرمی پشتگیری بكرێت.
دواڕۆژ بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكان بە دامەزراوەكە، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (16/5/2024) دەبێت.
بۆ ووردەکاری زیاتر کلیک لەم لینکەی
خوارەوە بکە
لینكی پڕكردنەوەی فۆرم