ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٩ـی ئایاری ٢٠٢٤) لە کەمپی زانکۆ بەسەرپەرشتی سەنتەری زمانی زانکۆی گەرمیان، تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندكارانی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی لە زانکۆی گەرمیان ئەنجامدرا.
تاقیکردنەوەکان لەدوای تەواوبوونی خولی زمانی ئینگلیزی بوو کە لە ماوەی پێشوودا بە بەشداری ٨٧ خوێندكاری دبلۆمی باڵای زانکۆ بە کە سەرکەوتوویی تەواو کرا و پاش تەواو بوونی خولی ناوبراو، ئەمڕۆ خوێندكارانی بەشداربوو تاقیکردنەوەی کۆتاییان ئەنجامدا.
ھەر ئەمرۆ لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکەدا (پ.ی.د.یادگار عەلی مەحمود)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کرد لە نزیکەوە ئاگادار بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بوو.