ڕۆژی دووشەممە (١٥-٤-٢٠٢٤) لە هۆڵی سەڵاح کوێخا گفتوگۆی تێزى دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا (تریفە محەمەد فەرەج) لە بەشی زمانی کوردیی کۆلێجی پەروەردە لە زانکۆی گەرمیان بە ناونیشانی :
(مۆدێلی مۆرفۆسینتاکسیی لە زمانی کوردییدا)
گفتوگۆکرا .
لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:
۱. پ.د. دارا حەمید محەمەد /زانکۆی گەرمیان- سەرۆکی لیژنە
٢.پ.د. حاتەم ولیا محەمەد/زانکۆی سەلاحەدین- ئەندام
۳.پ.ی. سازان زاھیر سەعید/ زانکۆی سلێمانی - ئەندام
٤.پ.ی.د.سەڵاح حەوێز ڕەسوول/ زانکۆی کۆیە - ئەندام
پ.ی.د.مستەفا ڕەزا مستەفا/زانکۆی چەرموو -ئەندام
پ.د.فەرەیدوون عەبدول محەمەد/زانکۆی سلێمانی-ئەندام و سەرپەرشتیاری یەکەم
پ.د.عەبدولجەبار مستەفا مەعرووف-ئەندام و سەرپەشتیاری دووەم
پیرۆزە له بهڕێزيان و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.