زانــكۆی گـەرمیـان ئـاگـاداری گـشت بەڵێندەران و هاوڵاتیان دەكاتەوە كە زانكـۆكەمان هـەڵـدەسێت بـە فرۆشتنی ژمارەیەك كەلوپەلی بەكارهێنراو لــە ڕێـگـەی زیادكردنی ئاشكراوە،لیستی زیادكردنەكە كراوە دەبێت بۆماوەی (10) ڕۆژ لە رۆژی دوای ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداريیە لەڕۆژنامەکان دەستپێدەکات و تەواوبوونی ئەو ماوەیە لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (28/4/2024)كاتژمێر(10:30) پێش نیوەرۆ لە سەرۆكایەتی زانكۆ/1 لە كەلار زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت ،هـەر كـەس ئـارەزووی بەشداریكردنی هـەیـە بـا لــە كــات و شــوێنی دیاریكـراو ئامادەبێـت بـۆ زانــیاری زیاتر سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان / بەڕێوەبەرایەتی گەنجینە بكات بە مەبەستی وەرگرتنی لیستی كەل وپەلەكان كە بەبێ بەرامبەرە .
تێبینی:
١.بەشداربوو دەبێت بڕی(١,٢٠٠,٠٠٠٠)یەک ملیۆن و دوو هەزار دینار وەك بارمتەی سەرەتایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
٢.کرێی بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکان وسەرجەم خەرجیەکان دەکەوێتە ئەستۆیی ئەو کەسەی زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.
٣.ئەگەر ڕۆژی زیادكردنەكە پشووی فەرمی بوو یەكەم ڕۆژی دوای تەواوبونی پشوەكە زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت.