زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ لیژنەکانی دیداری ساڵانەی ئەنفال لە زانکۆی گەرمیان کۆبووەوە

2024-04-21

ئەمرۆ یەکشەممە (٢١ نیسانی ٢٠٢٤)لە درێژەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دیداری ساڵانەی ئەنفال لە ھۆڵی کۆبونەوەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ (پ.د.فەرھاد قادر) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و (پ.د.عزالدین جمعە دەرویش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی لەگەڵ لیژنەکانی پەیوەست بە چالاکییەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوووونەوەکەدا سەرۆک و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بە ووردی لەگەڵ سەرۆکی لیژنەکانی کۆڕبەندەکە باسیان لە ئامادەکارییەکان کرد و ئەرک و بەرپرسیارییەتی کارەکانی لیژنەکانیان دیاریکرد.

زانکۆی گەرمیان لەیادی (٣٦)یەمین ساڵەی تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورددا، دیداری ساڵانەی ئەنفال

ئەنجامدەدات

دیدارەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت چەندچالاکییەک لەخۆدەگرێت

وابڕیارە کاتژمێر ١٠ـی رۆژی سێشەممە ٢٣ / ٤ / ٢٠٢٤ لە ھۆڵی ڕۆشنبیری و ھونەری گەرمیان دەستپێدەکات و ڕۆژی دووەمی دیدارەکە لە نێو کەمپی زانکۆ دەبێت لە ھۆڵی سەلاح کوێخا لە کۆلێجی پەروەردە.

زانکۆی گەرمیان
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024