ئەمرۆ سێشەممە (١٦ـی نیسانی ٢٠٢٤)لە درێژەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی بەناونیشانی "دەسگرۆییکردنی خاوەن بەرژەوەندییە کشتوکاڵییەکان" زانکۆمان، (پ.د.فەرھاد قادر) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و (پ.د.عزالدین جمعە دەرویش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی لەگەڵ لیژنەکانی پەیوەست بە چالاکییەکە کۆبوونەوە.
لە کۆبوووونەوەکەدا سەرۆک و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بە ووردی لەگەڵ سەرۆکی لیژنەکانی کۆڕبەندەکە باسیان لە ئامادەکارییەکان کرد و ئەرک و بەرپرسیارییەتی کارەکانی لیژنەکانیان دیاریکرد.
کۆڕبەندی نێودەوڵەتی "دەسگرۆییکردنی خاوەن بەرژەوەندییە کشتوکاڵییەکان" لەلایەن ڕێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی ڕێکخراوە ، لەنێوان زانکۆی گەرمیان و زانکۆی فلۆریدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا .
وابڕیارە کاتژمێر ١٠ـی رۆژی پێنجشەممە لە ھۆڵی ڕۆشنبیری و ھونەری گەرمیان بەڕێوەبچێت.