سبەینێ پێنجشەممە کاتژمێر ١٠ ى بەیانی لە هۆڵى ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان کۆڕبەندەکە بەڕێوەدەچێت.
ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی گرانتی نێودەوڵەتییە کە لە ڕێکخراوى ئایرێکس بەدەستهاتووە و ئەم ڕێکخراوە فەندی پرۆژەکە دەکات، پرۆژەکە لەنێوان زانکۆى گەرمیان و زانکۆى فلۆریدا/ ئەمریکا جێبەجێ دەکرێت بەمەبەستى پێداچوونەوە و ئەپدەیتکردنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن لە کۆلێجە کشتوکاڵییەکانى هەرێمى کوردستان/ کۆلێجى کشتوکاڵى زانکۆى گەرمیان بە نمونە.
پرۆژەکە بەشێکە لە ئەو بڕیارەى وەزارەتى خوێندنى باڵا بەمەبەستى نوێکردنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن بە جۆرێک لەگەڵ پێداویستى کۆمەڵگە و بازاڕى کاردا بگونجێت.