١٤ـی ٤ ـی ھەموو ساڵێک لەیادی خەمگینی جینۆسایدی ئەنفالدا دەست لەسەر سنگ ڕادەوستین بۆ ئەو تاوانە گەورەیە دەرھەق بە گەلی بەش مەینەتی کوردستان ئەنجامدرا.
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠٢٤/٤/١٤ لە یادی ٣٦ ساڵهى تاوانە بهدناوهكانی ئەنفال لەسەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بە ئامادەبوونی (پ.د.فەرھاد قادر) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و (پ.د .عزالدین جمعە دەرویش)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران، چەند ساتێک وەستان بە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال.
ئەمڕۆ ٣٦ ساڵ بەسەر یادی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی بەعسدا تێپەڕدەبێت کە تێیدا ١٨٢ هەزار کەس لە ١٤/ ٤/ ١٩٨٨ لە هەرێمی کوردستان بێسەروشوێن کران.